كه‌ناڵی سپێده هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه بڵاو ده‌كاته‌وه

شه‌وی رابردوو 11 له‌سه‌ر 12 ته‌له‌فزیۆنی سپێده له تایتڵی هه‌واڵه‌كانیدا ، به‌ناوی رۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه گوایه رۆژنامه‌ی خه‌بات نوسیویه‌تی به‌رێز ( ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی ساڵێكی سه‌رۆكایه‌تیدا له په‌رله‌مان 21 راوێژكاری دامه‌زراندووه ) !!
بۆ رای گشتی و خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی خه‌بات و بینه‌رانی سپێده‌شی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌شێكه له‌و مه‌كینه ئیعلامیه چه‌واشه‌كارانه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان داوه‌تێ به مه‌به‌ستی شێواندنی ئارامی و یه‌ك ریزی خه‌ڵكی كوردستان ، هه‌واڵ نووسین به زمانی كه‌سێكه‌وه له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌ك بنووسرێت به‌ڵام رۆژنامه روون و ئاشكرایه‌و هیچ چه‌واشه‌كاریه‌كی پێچه‌وانه هه‌ڵناگرێت چونكه نووسراوه‌و دیكۆمێنتی هه‌یه " بۆیه باشتر وایه ئه‌وه‌ی له سپێده سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تایتڵه هه‌واڵیانه ده‌كات كه‌مێك شاره‌زایی هه‌بێت كه درۆ‌و چه‌واشه‌كاری به‌ده‌م رۆژنامه‌وه ناكرێت و بشكرێت ناچێته سه‌ر، بۆیه به مافیكی خۆمانی ده‌زانین هه‌موو رێكارێكی یاسایی بگرینه به‌ر له دژی ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ی كه‌نالی سپێده ..




