٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی، سەری ساڵی نوێی كۆچی پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی، (١٤٤٢)ھەمین ساڵیادی كۆچی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لێ بێ) لە شاری مەككەوە بۆ مەدینە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتەوایی و پێكەوەژیانی زیاتر بۆ تێكڕای پێكهاتەكانی كوردستان و، هەروەها موژدەی خێر و خۆشی و كۆتاییهاتنی قەیرانی تەندروستی و دەرد و پەتا و ناخۆشی پێ بێ بۆ كۆمەڵگاكەمان.

لەو بۆنە پیرۆزەدا، ھیواخوازین گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی پتەوتر بێت بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیری و ئاسوودەیی و ئارامی و خۆشگوزەرانیی تێكرای هاووڵاتیانی كوردستان.

جارێكی دیكە ساڵی نوێ و (یەكی موحەرەمی ١٤٤٢ی كۆچی) لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت و ھەموو لایەك تەندروست و سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

1ی موحەرەمی ١٤٤٢ـی كۆچی

٢٠ـی ئابی ٢٠٢٠ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار