٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شەش ساڵ بەسەر ئازادکردنی مەخمووردا تێ دەپەڕیت"

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور - Info.KDP -  شەش بەر لە ئێستا تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر قەزای مەخموور و دوای دوو ڕۆژی داگیرکردن ھێزەکانی پێشمەرگە مەخمووریان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ، لە مەخموور ئەفسانەی داعش تێک شکێندرا.

زریان شیوعی، فەرماندەی لیوای یەکی پیادە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی مەخموور و داگیر کرا، بەڵام تەنیا دوو ڕۆژ دوای داگیرکارییەکەی داعش ھێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیی خۆی کۆ بکاتەوە و فەرماندەی میحوەری مەخمووریش دیاری کرا، دوای دانانی پلانی شەڕەکە، پێشمەرگەی ھێرشی کردە سەر مەخموور و توانیی ئازادی بکاتەوە."

فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "چەندین ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵیان ھەبوو لە ئازادکردنی مەخموور؛ لەوانەش ھێزێکی دەستەی پاسەوانیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەییی ھەولێر و چەند ھێزی دیکە."

زریان شیوعی دەڵێت: "ئازادکردنی مەخموور بووە ھۆی تێکشاندنی ئەفسانەی داعش، چونکە تیرۆریستانی داعش دەیانویست دوای گرتنی مەخموور ھێرشی سەر ھەولێر بکەن، بەڵام پێشمەرگە گەڕایەوە مەخموور و ھەر ئەوکات ھێڵی بەرگری دیاری کرا و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ دژی تیرۆریستانی داعش بەرگریی لە خاکی کوردستان کرد.''

قائید میرۆ  

هەواڵی پەیوەندیدار