نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پۆستێكى باڵا واژۆ ده‌كات

ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سدیق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سدیق له ئه‌ركى تازه‌یدا، ستایشى شاره‌زایى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژینگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رینى ئازارى 1991ـه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زیرى ژینگه‌ى حكوومه‌تى عێراقیى فیدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر به ژینگه بكات و بیپارێزێت.




