٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری هەولێر: ئەوانەی ئاویان لە ھێڵی سەرەکییەوە ڕاکێشاوە دەبڕدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆ لەسەر ھێڵەکانی ئاو دەستی پێ کرد و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ، ئەوانەی زێدەڕۆیان کردووەتە سەر ھێڵی سەرەکی، ئاویان دەبڕدرێت.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ئاوەی بۆ شاری ھەولێر دابین دەکرێت بەشی دوو شاری وەک ھەولێرە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن ھەندێ ھاووڵاتییەوە بەشێکی ئەو ئاوە بەفیڕۆ دەدرێت و بۆ مەبەستی دیکە بەکار دێت، ئەمە لە کاتێکدایە حکوومەت پارەیەکی زۆر بۆ بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئاو خەرج دەکات.

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "ئەمڕۆ ھەڵمەتی بڕینی ئاوی زێدەڕۆ دەستی پێ کرد و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ھەولێر چەندین بۆڕیی ئاو بە زێدەڕۆ لەسەر ھێڵی گشتی بڕدراون."

مەسعوود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەوانەی باخچە و سەوزایییان لە بەرامبەر ماڵەکانیان کردووە و بە ئاوی ماڵەکانیان ئاو دەدرێت، واتە لە ڕێگەی پێوەری ماڵەکانیان ئاو بەکار دێنن، ئێمە کێشەمان لەگەل ئەوانە نییە، بەڵام خەڵکێک لە ھێڵی گشتی ئاوی ڕاکێشاوە و ئاوێکی زۆر بەفیڕۆ دەدرێت ئەوانە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەن و دەیشیبڕین."

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار