گوتەبێژی فهرمیى بارەگای بارزانی ئیدانهى تیرۆركردنى هیشام ئهلهاشمى دهكات

ھەولێر-KDP.info- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئهلهاشمیمان پێگەییشت، کە بە كردهوهىهكى ستهمكارانهى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە.
له كاتێكدا كه بهتوندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داوایش لە دەزگە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگایان بكهن، تا بە سزای خۆیان بگەن.
لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنهوایى و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت.
ڤیان دەخیل
گوتەبێژی فەرمیی بارەگای بارزانی
۷/ تهمموز/ ۲٠۲٠




