٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێر فەرزەندە زێباری: پێشتریش لە سنوورەکانی زاخۆ هێزەکانی سنوور هەر هەبوون

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ - KDP.info -  فەرماندەی هێزی یەکەی پاسەوانیی سنووری سەر بە هێزەکانی حکوومەتی عێراق دەڵێ، لەبەر ئەو گرژییانەی لە نێوان هێزەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا ڕوویان دا، دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ ئەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق دوور بنەوە.

عەمید دلێر فەرزەندە زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەر دوای ئەم گرژییانە، حکوومەتی عێراق لیژنەیەکی پێک هێنا و دەستمان بە جووڵەی هێزەکانمان کرد و لە سەرەتای ئەم مانگە هاتینە قەزای زاخۆ و لە چەند شوێنێک بارەگامان دانا بۆ ئەوەی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا زیاتر نەهێتە نێو خاکی عێراقەوە."

گوتیشی: "لە پێنج شوێن نیشتەجێ بووین، ئەو شوینانەش شوێنی ستراتیژین لە زنجیرە چیای کێرە و قەڵای شەهبانیێ."

دەشڵێت: "هەبوونی هێزەکانی سنوور و جیگیربوونیان شتێکی نوێ نییە، پێشتریش هێزەکانمان لە سنوور هەبوون."

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار