٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد خورشید: ئەمڕۆ ھەرێم و بەغدا دەربارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

د. محەمەد خورشید: ئەمڕۆ ھەرێم و بەغدا دەربارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان کۆ دەبنەوە

کەرکووک –PDK.info-  بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا پرسی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دانوستانی لەبارەوە بکرێت. بەرپرسێکی پارتییش لە کەرکووک دەڵێ، لە حەفتەی ڕابردووەوە دانوستانەکان دەستیان پێ کردووتەوە.

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە حەفتەی ڕابردووەوە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک دەستیان پێ کردووە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا بەشدارن، بەڵام پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بە دڵی ئێمە نییە وەک پێکھاتەی کورد لە کەرکووک."

بەرپرسەکەی پارتی لە کەرکووک دەڵێت: "لە چوارچێوەی شاندی ئەمڕۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا شاندێکی دیکە تێیدایە ھەر ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا یەکێک لە تەوەری دانوستانەکانیان لەگەل بەغدا ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەبێت و لەگەل حکوومەتی فیدراڵ پرسی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کێشەلەسەرەکان باس دەکرێت."

لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە، د. محەمەد خورشید گوتی: "ھەر پێکھاتەیەک پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام بێگومان ئێمە وەک کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە مافی خۆمان دەزانین، ھێشتا ئەو پرسە یەکلا نەبووەتەوە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار