ئه‌حمه‌د تورك : پرسا كورد سنوورێ توركیا به‌زاندییه

هاوسه‌رۆكی گشتی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی دێمۆكراتیك ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند كێشه‌ی كورد ئیتر ته‌نها كێشه‌ی توركیا نییه و بۆته كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی مێردین له‌كاتی به‌شداریكردن له دووه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی لقی به‌ده‌په له عوسمانییه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توركیا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی زۆر به‌هێز و به‌ڕێز و هه‌روه‌ها مۆدێلێكی زۆر گرنگ بۆ ناوچه‌كه. به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده، ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چل ملیۆن كورد له چوار پارچه‌ی جیاواز ده‌ژین و هه‌ر له‌به‌ره ئه‌وه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به خۆوه نابینێت. ئه‌مڕۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادوه‌ری، یه‌كسانی و ئازادی خه‌بات ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر چل ملیۆن كه‌س له‌م ناوچه‌یه ئازاد نه‌بێت، چۆن سه‌قامگیری به‌ده‌ست دێت و ئه‌گه‌ر توركیا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات ده‌بێته به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه و مۆدێلێكی زۆر گرنگ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌رستیی خۆی بجوڵێت، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .




