گوته‌بێژی پارتی له سلێمانی: "خه‌ڵكمان هاننه‌داوه و دوور و نزیك ئاگه‌دارنین"

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه پارتی خه‌ڵكی هاندابێت بۆچوونه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و ده‌ڵێت "دوور و نزیك ئاگه‌دارنین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌سه‌ر بانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ته‌قیه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌وان دوور و نزیك په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نییه.
هه‌روه‌ك ره‌تیشی كردووه‌ته‌وه كه پارتی خه‌ڵكی هاندابێت بۆچوونه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و گوتیشی" دوور و نزیك ئاگه‌دارنین و خۆپێشاندانیش كراوه و بێگومانیش لایه‌نگرانی پارتی تێدایه".
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییمان هه‌بێت، ئه‌وا دادگا هه‌یه و په‌نا بۆ یاسا ده‌بین و ئه‌و وڵاته‌ش ده‌زگای یاسایی هه‌یه و ئێمه‌ش بڕوامان پێیه‌تی".
رێبین هه‌ردی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له به‌رده‌م كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به (رووداو)ی گوت" پارتی دیموكراتی كوردستان له پشت هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیه".
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه "تا ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی كوردستان به حزبی و حكومیه‌وه پێداچوونه‌وه به سیاسیه‌تی خۆیان نه‌كه‌ن، ئه‌وشتانه رووده‌ده‌ن". گوتیشی "پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاكار و پره‌نسیپی رۆژنامه‌وانیی بپارێزن و به داخه‌وه راگه‌یاندن بووه‌ته هۆكارێكه بۆ شه‌ڕ، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته میكانزمێك بۆ ئارامكردنه‌وه و ئاراسته‌كردن خه‌ڵك كه‌چی میزاجی خه‌ڵك تێكده‌كه‌ن".
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی " مسته‌فا بارزانی ره‌مزی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده و موڵكی پارتی نییه، تاوه‌كو پارتی به ته‌نیا لێی بێته ده‌نگ




