٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆستی بۆ KDP: ئەوەی پابەندی رێنماییەكان نەبێت، شوێنەكەی دادەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ھەرێمی كوردستان، دەیان لیژنە چاودێریی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە بازاڕ و شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان دەكەن، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێ، دەیان شوێن بە ھۆی پابەندنەبوون بە رێنمایی خۆپارێزی داخراون.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە ھۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، پێویستە ھەموو شوێنە گەشتیارییەكان پابەندی جێبەجێكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی بن، ھەر كەسێكیش پابەند نەبێت، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و مەرجی حكوومەت بۆ كردنەوەی بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەكانیش، پابەندبوونە بە رێنمایی خۆپارێزی".

رۆستی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ژمارەیەك لیژنە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان پێك ھاتوون و رۆژانە لەناو شارەكان و دەرەوەی شار چاودێریی رەوشی بازاڕ و جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەكەن، خاوەنی ھەر شوێنێكیش پابەند نەبێت، یەكەم جار ئاگادار دەكرێتەوە و دواتر شوێنەكەی دادەخرێت، ھەتا ئێستا دەیان شوێن بە ھۆی سەرپێچییەوە داخراون".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار