٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەرجەم شەقامەکانی کوردستان نۆەژن دەکرێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگاوبان دەڵێ، بەھۆی زستانەوە زۆرێک لە ڕێگاکان تێک چوون و بڕیارە سەرجەمیان ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نۆژەن بکرێنەوە.

سدقی ئامێدی، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پلانێکمان داناوە و بڕیار بوو لە مانگی چوارەوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین، بەھۆی ئەوەی لە وەرزی زستان و بارانبارین تێک چوونە و بڕیارە ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەرجەمیان نۆژەن بکەینەوە."

سدقی ئامێدی گوتیشی: "بەھۆی نەخۆشیی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتوچۆ و قەیرانی داراییەوە ھەندێک دوا کەوت، چاوەڕێ دەکرێت پارەمان بۆ سەرف بکرێت دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکەین، چونکە زۆرێک لە شەقامەکان تێک چوونە."

ساڵی ڕابردووش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا پێش ھاتنی وەرزی زستان سەرجەم شەقامەکانی ھەرێمی کوردستانی نۆژەن کردنەوە بۆ ئەو مەبەستەس ٣٥ ملیار دیناری تەرخان کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار