٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار  مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوەبەری گشتیش دەگرێتەوە.

حازم ئیسماعیل گوتیشی: جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار  بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.

وتیشی: دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار