٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەبۆنەی پەنجا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و دیاریان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستاندا گێڕاوە و لە شۆڕشەکانی کوردستانیشدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بوون لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنێ کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش بەردەوامن لە بەخشش و درێژەدان بە کاروانی پەروەردەیی و بە جێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/14

 

هەواڵی پەیوەندیدار