وه‌زیری ته‌ندروستی: داواكارین خه‌ڵك پابه‌ند بێت.. هێشتا مه‌ترسی هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێمه رێنماییمان بۆ خه‌ڵك ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و به‌ركه‌وتن و قه‌ره‌باڵغى نه‌بێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی خۆمان، بۆیه داواكارین خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان بێت، چونكه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له‌باره‌ی به‌ركه‌وتن له‌نێوان خه‌ڵك له هه‌موو شوێنه‌كان كه زۆرینه‌یان كراونه‌ته‌وه ڕێنماییمان بۆ ده‌ركردوون له‌لایه‌ن ژوره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه بێت.
د.سامان به‌رزنجی گوتیشی، "ئێمه ڕێكاره‌كانمان ده‌ركردووه بۆ خۆپارێزی و ڕێنمایشمان ده‌ركردووه، پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان بێت، چونكه ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌ی هه‌یه قه‌ره‌باڵغى دروست ده‌بێت و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه.
بڵند ئیبراهیم




