جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی کرد

ههولێر-KDP.info- هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەو خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی.
بهداخەوە ههواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و نیشتیمانپەروەری گەلەکەمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی وتازیەباری خۆم بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنم، و هاوبەشی خەمی ئەو کۆستە گەورەیەتانم، داواکارم لە یەزدانی مەزن جەنابی مامۆستا بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بۆ تاهەتایە ڕوحی شاد بکات، و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٥/٤/٢٠٢٠




