٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: لە دوای 24ی مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکان دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، لە دوای 24ی مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین.

دڵنیایی دا کە لە دوای 24ی مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.

هۆشداریشدا، هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن، روونیشیکردەوە، تا شەوی 23ـی مانگ کاتژمێر 12، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار