٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حکوومەتی هەرێم لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سەرکەوتوو بوو"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info -  ڕاوێژکارێکی نەخۆشی و میکرۆبەکان دەڵێ، ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردی هەنگاوێکی باش بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە سەرکەوتوویی گەیشتە جێ.

پ.د. هیشام یوسف، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەبێ لەمەودواش هەموو ڕێکارەکانی تەندروستی و هۆشیاری بگرینە بەر و دەبێ ئیستاش بزانین ئەوانەی دەوروبەرمان هەڵگری ڤایرۆسن، یاخود نا و خۆمان بپارێزین."

ئەو دەشڵێ: ''ڕیکخراوی تەندروستیی جیهانی هێشتا ئەوەی ڕانەگەیاندووە کە ڤاکسینیان دۆزیوەتەوە، بۆیە دەبێ هێشتا ئێمە لەگەڵ ئاسانکردنی ئەو ڕێنماییانەی حکوومەت هەروا خۆمان بپارێزین و حکوومەت هۆشیاریی زیاتر بڵاو بکاتەوە."

''لەگەل ئەوەشدا دەبێ تیمە تەندروستییەکانی حکوومەت ڕووپێوێک بکەن لەو گەڕەکانی کە پێشتر حاڵەتی کۆڤید ١٩یان تێدا تۆمار کرابوو و سەمپڵ لە هەموو ئەو کەسانە وەربگرن." د.‌ هیشام وا دەڵێ.

ناوبراو گوتیشی: "چەندین سەمپڵ و پشکنین لەو شوێنانەش وەربگرێت کە هیچ حاڵەتیان نەبووە بۆ ئەوەی بزانین کە چەند پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ کەسانی خاوەن حاڵەتی پۆزەتیڤ."

 

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار