٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/4/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە شڤان سندی بەڕێوەبەری ئاسایش زاخۆ کرد کە (سیپان)ی کوڕی بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار