پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (14)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال

ههولێر -KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، له پهیامێكدا پیرۆزبایى له بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال دهكات.
دهقى پهیامهكه:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال
بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە بواری میدیایی و رۆشنبیریی لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
میدیای بینراو، ئەركێكی گرنگی لە ئەستۆیە لە هۆشیاركردنەوە و گەیاندنی زانیارییەكان بە هاووڵاتیان بەتایبەت لە ئێستادا کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ رووبەڕوی بارودۆخێکی ناھەموار بووینەتەوە، پێویستە وەکو ھەمیشە روڵی کاریگەری خۆتان ببینن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و نیشتیمانەكەمان.
جارێكی دیكە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی كەناڵەكەتان دووپات دەكەینەوە و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10/4/2020




