٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی به‌ ته‌له‌فۆن پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی راگه‌یاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا  پشتیوانیی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/9 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پشتیوانیی خۆی  بۆ راسپاردنی دەربڕی.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

هەواڵی پەیوەندیدار