٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە. بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆ شەهید بوون.

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەکە کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار