٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میر شەعلان: حکوومەتی هەرێم سەردەمیانە مامەڵەی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-  KDP.info -  شەعلان خێری بەگ، کەسێک بوو لە ئەڵمانیا گەڕابووەوە و لەلایەن حکوومەتەوە کەرەنتین کرابوو، دەڵێت، حکوومەتی هەرێم ڕێوشوێنی توندی دژی کۆرۆنا گرتووەتە بەر.

میر شەعلان خێری بەگ، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، گوتی: "حکوومەتی هەرێم مامەڵەیەکی جوان و ڕێنماییی تەندروستیی جوانی گرتووەتە بەر و بە شێوەیەکی باش، شوێنی گونجاوی بۆ گومانلگێراوەکان داناوە."

گوتیشی: "داوا لە هەموو خەڵک دەکەم هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکانی حکوومەت بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن."

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار