٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانییاریی لەبارەی کەرەنتیکردنی کۆمەڵگای قەدش

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی -KDP.info-  بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕەوشی کەرەنتینکراوانی کۆمەڵگای قەدش باشە و هەموو حاڵەتە پشکنراوەکان ''نێگەتیڤن''.

کۆمەڵگای قەدش سەر بە قەزای ئامێدییە و بەهۆی تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩)ەوە کە تێکەڵی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە بووە لەلایەن تەندروستیی قەزای ئامێدییەوە کەرەنتین کراوە.

د. شاکر ڕدێنی، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: ''پشکنینەکان بەردەوامن و کۆمەڵگەکە لەژێر کۆنترۆڵی تەندروستیدایە و تا ئێستا ٧١ پشکنینمان کردووە و هەموویان ''نێگەتیڤ'' دەرچوون.

گوتیشی: ''هەموو ئەو کەسانەی پێشتر پشکنینمان بۆ کردوون تێکەڵییان لەگەڵ ئەو کەسە تووشبووە هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە هەموویان نێگەتیڤن و کۆمەڵگەکە کەرەنتین کراوە و بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکرێت."

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار