بارەگای بارزانی: ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نادرێت

هەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارێکی دهكرد و تێیدا هاتووه، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت.
دهقی ڕاگهیانراوهكهی بارهگای بارزانی:
بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتووەتە ئاراوە، و لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت.
وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ هەست و سۆزی جەماوەری خۆشەویستی كوردستان، بەڵام تەندروستیی هاووڵاتیان لە هەموو شتێك گرنگترە.
بارەگای بارزانی
٢٦ـی ٢ـی ٢٠٢٠




