٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سبەی سێشەممە 2020/2/25 بەسەرپەرشتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار