٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 24/2/2020 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان کرایەوە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە رەواکانی.

عوسمان بایدەمیر ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە جێی ئومێدی ملیۆنان كورده لە سەرتاسەری جیهان، بۆیە پێویستە هەموو لایەک پشتگیریی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و ھەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەکانی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار