٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

ڕەشید تاهیر: هیچ سێكتەرێك فەرامۆش نەكراوە و ئەولەوییەت بۆ ئاوەدانی و ئاساییش و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیانە

سەرچاوە: KDP.info

دیمانە: شیرزاد عەبدولڕەحمان

روزنامه ى هه ولیر

لە گەرمەی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی بودجە لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەبودجەی 2013، كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پاش لێكۆڵینەوەیەكی تێروتەسەل پێشكەش كرابوو، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەشید تاهیر لە دیمانەیەكی رۆژنامەی "هەولێر"ـدا، تیشكی خستە سەر پوختەی بودجەی 2013 و سێكتەرە گرنگەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەیاندنی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان كە هەموو شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە.

* بایەخی بودجە؟

ـ ڕەشید تاهیر: بودجە رەنگدانەوەی چالاكیی ئاییندەی دەوڵەتە بە هەموو دەستگەكانییەوە كە بە شێوازێكی روون و شەفاف ئامادە دەكرێ و لە پەرلەمان دوای گفتوگۆ بڕیاری لەسەر دەدرێ و بۆ خەڵك رادەگەیەندرێ، لەبەر رۆشنایی ئەم یاسایەیش، حكوومەت سیستم و رێنمایی خەرجكردنی دەستنیشان دەكات. بە مەبەستی زیاتر روونكردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2013، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەركی خۆی زانی كە وەزارەتی دارایی بە هاوكاریی كۆمەڵێك پسپۆڕ، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەم ئەركە راسپێردران، راپۆرتێكی روون سەبارەت بە چەمكە سەرەكییەكانی بودجە و پێكهاتەكەی و بوارە سەرەكییەكانی و بنەمای داڕشتن و دیدە بنەڕەتییەكانی چارەسەركردنی، ئامادە بكات وەك رەنگدانەوەی زیاتر شەفافییەت و پێدانی زانیاری لە سیاسەتی حكوومەت و روونكردنەوەی بوارە جۆراوجۆرەكان بۆ پەرلەمان و هاووڵاتیان.

بێگومان دانانی بودجەیش بەدەر نییە لە سیاسەتی گەشەپێدان و پلاندانان، بەڵام حكوومەتی بەغدا بە پاساوی ئەوەی ماددەی 110 لە دەستووری عێراق، داڕشتنی سیاسەتی دارایی بۆ دەستەڵاتی حكوومەتی فیدراڵ دەزانێ، بوار نادات تەنانەت هەرێم رۆڵ بنوێنێ و لە بەغدا تووشی گرفتی گەورە دەبێت.

حكوومەتی بەغدا تاوەكوو ئێستا هەوڵی ئەوەی نەداوە لەسەر بنەماكانی یاسای بودجە و رێككەوتننامەكان، پێوەری دیار بۆ پشكی خەرجییەكانی پێشمەرگە رێك بخات. هەرێم لەو بڕە بودجە سنوودارەی كە بۆی دەنێرن خەرجییەكانی پێشمەرگە دابین دەكات. كە بە هۆی هەلومەرجی سیاسیی عێراق و یەكلانەكردنەوەی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی بەغدا و بۆ بەرگریكردن لە كوردستان و پاراستنی باری ئاساییش و بەردەوامبوونی ئارامی و ئاساییش لە هەرێمدا، بووەتە مایەی گەشەسەندنی ئابووری و ئامادەبوونی وەبەرهێنانی بیانی بۆ كاركردن لە هەرێمدا، ئەمەیش لە كۆتاییدا بە سوودی هاووڵاتیان و هەرێم دەبێت.

گرنگترین سێكتەرەكان

بریكاری وەزارەتی دارایی، روونی كردووە كە بودجەی 2013 هەموو لایەنەكانی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاریی گرتووەتە خۆی.

خەرجییەكان بەپێی كاریگەریی ئابووری دەبن بە چەند بەشێكەوە، ئەوانیش (قەرەبووی فەرمانبەران، كاڵا و خزمەتگوزاری و چاككردنەوە، باربوو، بەخشین، سوودی كۆمەڵایەتی، خەرجییەكانی تر، هەبووی نادارایی) بۆ ساڵی 2013 دابەشبوونی بودجەی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ـ قەرەبووی فەرمانبەران 7113 حەوت ترلیۆن و سەدوسیانزە ملیار دینارە.
ـ شمەك، خزمەتگوزاری و چاككردنەوە، 1906 یەك ترلیۆن و نۆسەد و شەش ملیار دینارە.

ـ باربوو، 115 سەدوپانزە ملیار دینارە.
ـ بەخشین، 672 شەشسەد و حەفتا و دوو ملیار دینارە.
ـ سوودە كۆمەڵایەتییەكان 690 شەشسەد و نەوت ملیار دینارە.
ـ تێچووەكانی تر 815 هەشتسەد و پانزە ملیار دینارە.
ـ مەوجووداتی نادارایی 298 دووسەد و نەوت و هەشت ملیار دینارە.

دابەشبەندیی وەزیفی:
بودجە بە گوێرەی وەزیفە سەرەكییەكانیش دابەش دەكرێ بۆ بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووری پاش گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتەكانی هەرێم و هەوڵدان بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان بەپێی ئەو توانا داراییەی بودجە ساڵی 2013 رێگەی پێ دەدات كە لە لایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵییەوە بە 14 تریلیۆن و 406 ملیار دینار خەمڵێندراوە.

بودجەی كارپێكردن "وەگەڕخستن یان ئاسایی" بە گوێرەی سیستەمی ژمێریاریی پڕۆژەقانوونی بودجەی هەرێم دادەنرێت، بەم شێوەیە بودجەی بەكارخستن یان ئاسایی هەرێم بۆ ساڵی 2013 دەكاتە 11 ترلیۆن و 609 ملیار دینار. بۆ ورەكاریی بودجەی بەكاربردن بۆ ساڵی 2013 بڕوانە خشتەی ژمارە بودجەی وەبەرهێنانیش 5 ترلیۆن و 334 ملیار دینارە.

كە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش كراوە:

* بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتییە لە 15 ملیار دینار، كۆی بودجە گشتییەكەی بریتییە لە 569 ملیار دینار، 67 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 9 پڕۆژەی پێشنیازكراو.

* هیی وەزارەتی پەروەردە بریتییە لە 254 ملیار دینار، كۆی بودجە گشتییەكەی 579 ملیار دینارە، 477 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 33ـی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە 635 ملیار دینارە، كۆی بودجە گشتییەكەی 4،184 ملیار دینارە، 372 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 44 پڕۆژەی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی شارەوانی یەك ترلیۆن دینار، كۆی بودجە گشتییەكەی 3،154 ملیار دینارە، 525 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 78ـی پێشنیازكراو.
* هیی وەزارەتی رۆشنبیری 76 ملیار دینارە، كۆی بودجە گشتییەكەی 148 ملیار دینارە، 61 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 8 پڕۆژەی پیشنیازكراو.
* وەزارەتی كشتوكاڵ 241 ملیار دینارە، كۆی بودجە گشتییەكەی 1.415ملیار دینارە، 377 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 72ـی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی شەهیدان 44 ملیار دینارە، كۆی بودجە گشتییەكەی 75 ملیار دینارە، 17 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 11 ـی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی كار 45 ملیار دینارە و كۆی بودجە گشتییەكەی 136 ملیار دینارە، 24 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 22ـی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی گواستنەوە 113 ملیار دینار و كۆی بودجە گشتییەكەی 326 ملیار دینارە، 27 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 8ـی پێشنیازكراو.
* وەزارەتی كاروباری ئایینی 28 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 37 ملیار دینارە، 37 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 55 پێشنیازكراو.
* وەزارەتی ناوخۆ 570 ملیار دینارە و 100 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 83ـی پێشنیازكراو.

وەزارەتی پێشمەرگە 17 ملیار دینار و كۆی بودجە گشتییەكەی 55 ملیارە، 8 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە و هیچ پڕۆژەیەكی پێشنیازكراوی نییە.
* وەزارەتی پیشەسازی: 60 ملیارە و كۆی بودجە گشتییەكەی 230 ملیار دینارە و 11 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 9ـی پێشنیازكراو.
* سەرچاوە سرووشتییەكان 16 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 57 ملیار دینارە و 13 پڕۆژەی بەردەوام و پێشنیازكراوی نییە.
* كارەبا 520 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 1،817ملیارە و 112 پڕۆژەی بەردەوام و پێشنیازكراوی نییە.
* وەزارەتی تەندروستی 232 ملیار و كۆی بودجە 929 ملیار دینارە و 56 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 4 پێشنیازكراو.
* پلاندانان 306 ملیار دینار، كۆی بودجە گشتییەكەی 356 ملیارە و 13 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 11ـی پێشنیازكراو.
* دەستەی وەبەرهێنان 87 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 322 ملیار دینارە و 104 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە لەگەڵ 60ـی پێشنیازكراو.
* دەستگەی گشتیی ئاساییش 104 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 253 ملیارە و 42 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە و پیشنیازكراوی نییە.
* دەستەی پاراستن و چاككردی ژینگە 9.5 ملیار دینار و كۆی بودجەی گشتییەكەی 16 ملیار دینارە 4 پڕۆژەی بەردەوام و 3ـی پێشنیازكراوی هەیە.
* ئەنجوومەنی دادوەری 12.5 ملیارە و بودجە گشتییەكەی 84 ملیارە و پڕۆژەی بەردەوامی نییە و 24ـی پێشنیازكراویشی هەیە.
* دەستەی مینهەڵگرتنەوە 25،5 ملیارە و كۆی بودجە گشتییەكەی 83 ملیارە و 28 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە و پێشنیازكراوی نییە.
* فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە 3 ملیارە و كۆی بودجە گشتییەكەی 16 ملیارە و 1 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە و پیشنیازكراوی نییە.
* سەرۆكایەتیی هەرێم 5 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 11 ملیار و 1 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە، پێشنیازكراویشی نییە.
* ئەنجوومەنی وەزیران 23 ملیار و بودجەی گشتییەكەی 93 ملیار و هیچ پڕۆژەیەكی بەردەوامی نییە و 3 پێشنیازكراوی هەیە.
* دەستە تەكنەلۆژیا 5،5 ملیار و كۆی بودجە گشتییەكەی 11 ملیارە و 3 پڕۆژەی بەردەوامی هەیە.

ستەمەكانی حكوومەتی ناوەند

سەبارەت بە رووی راستی ستەمی بەغدا لە بودجەی هەرێم، بریكاری وەزارەتی دارایی ئەوەی خستە ڕوو
كە 1ـ كۆی بودجەی عێراق بۆ 2013 بریتییە لە 138 ترلیۆن و 424 ملیار و 608 ملیۆن دینار.
2ـ كۆی خەرجیی سیادی 40 ترلیۆن و 381 ملیار و 584 ملیۆن دینارە كە لە 43 بڕگە پێك هاتووە.
3ـ پاش دەركردنی خەرجیی سیادی، تەنیا بڕی 908 ترلیۆن و 43 ملیار و 24 ملیۆن دەمێنێتەوە.
4ـ خەرجیی حاكیمە 10 ترلیۆن و 101 ملیار و 945 ملیۆن دینارە كە لە 8 بڕگە پێك هاتووە.
5ـ پاش دەركردنی خەرجیی حاكیمە تەنیا 87 ترلیۆن و 941 ملیار و 79 ملیۆن دەمێنێتەوە.
6ـ پارەی پێدانی پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە 7 ترلیۆن و 266 ملیۆن دینارە.
7ـ پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان بە هەرێمیشەوە بە 1 ترلیۆن و 317 ملیار و 805 ملیۆن دیاری كراوە.
8ـ دوای دەركردنی بڕی پارەی پێدانی پارێزگاكان و پترۆدۆلار، بودجەی عێراق تەنیا 79 ترلیۆن و 367 ملیار و 274 ملیۆن دەمێنێتەوە.
9ـ بەشی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە لە كۆی بودجەی عێراق كە 17%ـە دیاری دەكرێت (17% جاران 79367274 = 1313492436 ترلیۆن و 492 ملیار و 436 ملیۆن دینارە.
10ـ بەشی هەرێمی كوردستان لە پەرەپێدانی پارێزگاكان و پترۆدۆلار 914 ملیار و 298 ملیۆن دینارە.
11ـ بەم شێوەیە كۆی گشتیی بەشی هەرێم 14 ترلیۆن و 406 ملیار و 734 ملیۆن دینارە بۆ 2013.
لێرەوە روون دەبێتەوە كە بە پێی رێككەوتنی هەردوو لا هەرێم مافی وەرگرتنی 17%ـی كۆی گشتیی بودجەی عێراقی هەیە، كە بۆ 2013 دەكاتە 23 ترلیۆن و 406 ملیار و 734 ملیۆن دینار، بەم شێوەیە ساڵی 2013 بڕی 9 ترلیۆن و 125 ملیار و 449 ملیۆن دینار لە بەشی هەرێم بۆ خەرجییەكانی حاكیمە و بڕدراوە.
جگە لەوە ساڵانە زیادبوونی خەرجیی سیادی كاریگەریی خراپی لەسەر بەشەبودجەی هەرێم دروست كردووە، بەم هۆیەوە هەرێم تەنیا 10.4%ـی بودجەی عێراق وەردەگرێت، نەك 17%. لە كاتێكدا لە عێراقدا رێنماییەكی دیاریكراو نییە سەبارەت بە پێكهاتەی خەرجیی سیادی و پێوەرەكانی و زیادبوونی بڕگەی تازە تێیاندا، كە دانانی هەندێ لەو بڕگانە هیچ پاساوێكی نییە.

ئاوڕدانەوەی زیاتر
لە كۆتاییدا، رەشید تاهیر ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەمساڵ 15 هەزار كەس دادەمەزرێت و هەموو پێشینەكانیش بەردەوام دەبن. لە وەڵامی دەنگۆی ڕاگرتنی دەرماڵەی فەرمانبەرانیش، ئەوەی خستە ڕوو كە مەسەلەكە بریتی دەبێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی عەدالەت لە دەرماڵەكاندا و سینگیشمان فراوانە بۆ هەر رەخنە و پێشنیازێك.

هەواڵی پەیوەندیدار