٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

بریاری داخستنی نۆرینگە لاکۆلانەکان دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن

سەرچاوە: KDP.info

  بەبریارێکی وەزارەتی تەندروستی و بەھاوکاری ھەر دوو سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروشتی لەھەفتەی داھاتوو ئەو نۆڕرینگانە و ده‌رمانخانەی مۆڵەتی کارکردنیان نییە دادەخرێن و ھەروەھا لەرێگەی سندوقی شێرپەنجە ھاوکاری توشبووانی دەکرێت.
دوای کۆبونەوەی ھەردوو سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەسەرپەرشتی دکتور رێکەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی و ئامادەبووانی نوێنەری سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت بریاری دوبارە پۆلین کردن و پێداچونەوە بە نۆرینگە لاکۆلانەکان و رێکخستنیان درا.
لەکۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیشدا بەرێوبەری گشتی کاروباری تەندروستی لەوەزارەتی تەندروستی دکتور دارا رەشید مەحمود رایگەیاند: بۆ دووبارە رێکخستن و داخستنی ئەو نۆرینگەو دەرمانخانانەی مۆڵەتی کارکردنیان نییە لێژنەیەکی باڵا بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی پێکھات, لەھەفتەی داھاتوو لێژنەکە کاری خۆی دەکات و تەواوی ئەو نۆرینگانەی مۆڵەتیان نیە دادەخرێن و بەدووبارە کردنەوەشیان سزای یاسایی دەدرێن.
وتیشی: لەھەرێمی کوردستان نزیکەی چوار ھەزار نۆرینگە و دەرمانخانەی لاکۆلان ھەیە

روزنامه ى خه بات

هەواڵی پەیوەندیدار