یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كورده‌وه ده‌كات
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ پێشخستنی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خات و هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌ش تێیدا به‌شدار ده‌بێت.
بڕیاره له رۆژانی 6 و 7ی ئه‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێشخستنی دیالۆگی چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ناونیشانی (له‌تورکیا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد دیالۆگ)، رێكبخات و تیایدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌و وه‌فدێكی هاوڕێی به‌شداری بكه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورپادا نوێنه‌رانی پارته چه‌په‌كان، سه‌وز، لیبراڵ سۆسیال دیموکراته‌كان ئاماده ده‌بن.
له‌په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌کانیشدا به‌رپرسانی به‌ده‌په چاویان به به‌پرسانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌وێت و پاشان له باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌میرتاش کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌ستێت و له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌و دیداره‌کان و دواین قۆناغی چاره‌سه‌رو دیالۆگی نێوان ئۆجه‌لان و حكومه‌تی توركیا زانیاری ده‌خاته‌ڕوو .
بۆ یه‌که‌منیجاره نوێنه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر دیالۆگی نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
PUKmedia




