٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

گیولیۆ تێرزی بۆ خەبات: ئێمە بە چاوێكی زۆر گرنگ سەیری پێشوەچوونەكانی حكوومەتی ئۆتۆنۆمی كوردستان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

خەبات- ئیتاڵیا- شۆڕش عزیز سورمێ:
لەدیمانەیەكی تایبەت بە خەبات گیولیۆ تێرزی بیرمەند و سیاسەتوانی ناوداری ئیتاڵیا تیشك دەخاتە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە پەیوەندیی نێوان كوردستان وئیتاڵیا و ڕۆڵی كوردستان لەعێراق و ناوچەكە وپەیوەندیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی كوردستان وئیتاڵیادا.
ئیتاڵیا دەورێكی گرنگی هەبوو لە یارمەتی دانی خەڵكی عێراق لە دوای ڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری سەددام،ئێمە ڕۆلی ئەنتیكە بابیلۆنە لە بیرناكەین كەئەركە ئاشتیخوازانەكەیان لەكانوونی یەكەمی 2006 كۆتایی هات و بەرپرسیاریەتیە ئەمنیەكانی لە ئەستۆیان بوو ڕادەستی دەسەڵاتی ناوچەكەیان كردەوە، پەیوەندی نێوان عێراق و ئیتاڵیا پەیوەندیەكی كۆن و كاریگەرە، ئەگەر بپرسم ئاخۆ ئێستا كاتی ئەوە ناهاتووە جیاوازیەكان ببینرێن لەنیوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕال بەسەرۆكایەتی نوری مالكی، ئەو سەرۆكەی مەترسی ئەوەی لێدەكرێت وڵات بەرەو ململانێیەكی تردا بەرێت؟
گیولیۆ تێرزی: ئیتاڵیا پرۆسەی ئاشت بوونەوەی لە نێوان دانیشتوانی عێرق ئەنجام داوە، هەوڵی داوە دەرفەتی دیالۆگی دووقۆڵی بڕەخسێنێت وهانی سیماكانی هاوبەشی داوە، پاڵپشتی لە بەرنامەی زۆربەی دامەزراوەو دازگا توانستیەكان كردووە، هەمیشە ئاگاداری بەشداریپێكردنی سیاسی نوێنەرانی گروپە ئەتنیكیەكان و كۆمەڵگە جیاوازەكانی عێراق بووە ئێمە دڵنیایین لەئایندەدا، هەروەها تەواوی نەتەوەكانی عێراق سوودمەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری دەستەبژێری و پێكەوەیی لە عێراق و لەدەرەوە، ئەم كارەش ئەنجام دەدرێت بە پاڵپشتی پلانەكانەكانی ئێمە بە خواستی ئەندامانی پەڕلەمان و سیاسەتمەدارو كەسایەتیە ئەكادیمیەكان و دیپلۆماتكاران و دادوەران و سەرباز و رۆژنامەنوسان وشوێنەوارناسان و بەرپرسانی بواری گواستنەوەو تەنانەت ئەندازیارانی هێلی ئاسمانیش. لە كۆبوونەوە دووقۆلیەكانمان، بێشومار باسی بەرژەوەندیە كۆمەڵایەتیەكانمان كردووە و تەنانەت گوزارشتمان لە بەشداری و ڕۆلی ئیتاڵیا لە دووبارە بنیاتنانەوەی وڵات خاڵیكێ دیكەی باسە دووقۆڵیەكنمان بووە، هەرگیز دووبارەپێداچوونەوە بە مۆدێرنكردن نابێ پشتگوێ بخرێـت بە لەبەرچاوگرتن وڕیزگرتنی نەتەوەو ئاینە كەمینەكانیشەوە. هەروەها دوا كۆمیتەی هاوبەش لە مانگی تشرینی یەكەمی پارساڵ لە رۆما كە لایەن خۆم و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری كرا، وێنەیەك بوو بۆ دەرخستنی متمانە و بنیات نانی سەقامگیری وڵات و بەهێزوپتەوكردنی دیمكراسیە لاوەكەی.
٭ لە دوا دیدارت لەكاتی سەردانی سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئیتاڵیا لە مانگی ئەیلولی پارساڵدا، بڕیاردرا كەپەیوەندی باڕزگانی زیاتر برەوی پێبدرێ و بەهێزتر بكرێت، هەروەها دووپات كرایەوە كە كۆمپانیا ئیتاڵیەكان ئارەزوویەكی ڕەهایان هەیە وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدەم بەتایبەتی لە كوردستان بەو پێیەی ئیتاڵیا یەكەمین وڵاتی ئەوڕوپیە لە هەناردەوهاوردەكردنی بازرگانی، ئایا تۆ بەردەوام دەبیت لەهاندانی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن؟
گیولیۆ تێرزی: ئێمە بە چاوێكی زۆر گرنگ سەیری پێشوەچوونەكانی حكوومەتی ئۆتۆنۆمی كوردستان دەكەین و زۆربەخۆشحاڵیەوە پیشوازی لەنوێنەرانی گرنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، ئەگەر لە سەرۆك بارزانیەوە دەست پێبكەین، وبڕیاریشمان داوە ڕێژەی دیپلۆماتیمان مان لە هەرێمی كوردستان زیادبكەین و باڵوێزی كار لە هەولێر بكەینەوە.زۆربەی كۆمپانیا بچوك و مام ناوەندیەكانی ئیتاڵیا ئەوانەی زۆر بەجموجۆل و ناترسن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بازار ئێستا لەكوردستانن، ئەوان دەتوانن ئامادەبوونیان زیاتر بێت، ئەگەر هەرچی زووە ڕێكەوتن ئەنجام بدرێت و هێلی فڕۆكەوانی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەغداوهەولێر بێتە بوون. ئێمە دلخۆشین بە دەرەنجامی ئەو بەڵینانەی داومانە لە بوارەكانی پاراستنی ژینگەو كەلتور و گەشتیاری، ئەمەش سەلمێنراوە لە پرۆسەی دووبارە بنیاتنانەوەی هەولێر و دروست كردنی پاركی شوێنەواری نەمرود و پاركی چیای سروشت.

هەواڵی پەیوەندیدار