٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

به‌رپرسانى ئیدارى و له‌شكرى و سیاسى سه‌ردانى عه‌مید سه‌رحه‌د قادریان كرد

سەرچاوە: KDP.info

له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم و مه‌نسور بارزانى و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه‌ى ئیدارى و سیاسى و سه‌ربازى و ئاسایش  سه‌ردانى عه‌مید سه‌رحه‌دیان كرد و له‌نزیكه‌ له‌ره‌وشى ته‌ندروستیان پرسى و ده‌ستخۆشیان له‌ ناوبراو و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ بۆ پاراستنى گیان و ماڵى هاوڵاتیانى شارى كه‌ركوك و ده‌ورو به‌رى خۆ نه‌ویستانه‌ رووبه‌رووى تیرۆرستان و تێكده‌رانى ئه‌من و ئاسایش بونه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌رپرسان و كارمه‌ندانى بوارى ئه‌منى ئامانجى یه‌كه‌مى تیرۆرستان بوون له‌شارى كه‌ركوك، ئاماده‌بوان وێراى سه‌ره‌خۆشیان بۆ كه‌س و كارى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى كه‌له‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌ى شارى كه‌ركوك بوونه‌ قوربانى هه‌روه‌ها هیواى زوو چاك بونه‌وه‌یان بۆ بریندارانى رووداوه‌كه‌ خواست.

 

روزنامه ی خه بات

هەواڵی پەیوەندیدار