"ئەگه‌ر كورد به یه‌ك تیم كار بكات، جارێكی دیكه له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌بێته‌وه زۆرینه"

هه‌ولێر-KDP.info - ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان گوتی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو بووه و ئه‌گه‌ر به یه‌ك تیم كار بكه‌ن، جارێكی دیكه له ناوچه كوردستانییه‌كان، کورد دەبێتەوە زۆرینه و هه‌ڵبژاردنه‌كه له قازانجی كورد ده‌بێت.
د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له30 لایه‌ن پێك دێت و هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بووه و ته‌واوی ئاماده‌كارییەکانیش كراون و هه‌ركاتێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بكات، ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، چونكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانیش یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و بۆ ئاواره‌كانیش سكاڵا تۆمار كراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، بڕیارێك بدرێت، کە ئه‌وانیش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار بن."
وه‌رتی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به ستراتیژییەکی باش و به یه‌كگرتوویی و به یه‌ك تیم بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كار بكه‌ین، هاوسه‌نگییه‌كه ده‌گۆڕێت و له به‌رژوه‌ندیی كورد یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و جارێكی دیكه كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌بنه‌وه زۆرینه و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و ناوچانه له كه‌ركووك و دیاله و مووسڵ به‌ده‌ست دێنین، بۆیه پێویسته به یه‌ك تیم كار بكه‌ین، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد زۆر گرنگه."
بڵندئیبراهیم




