حكوومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێنێت
__2019_10_23_h17m42s23__HK.jpg)
هه‌ولێر-kdp.INFO- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، به به‌شداریی نوێنه‌ری چه‌ند وه‌زاره‌تێك، حكوومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رمان و خۆراك داده‌مه‌زرێنێت.
دكتۆر محەمه‌د قادر، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كواڵێتیی كۆنترۆل و خاڵه گومركییه‌كان لە فه‌رمانگه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن و ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له ئیداره‌دانی فه‌رمانگه‌كەدا ده‌بێت."
دكتۆر محەمه‌د قادر گوتیشی : "ئامانج له دروستكردنی فه‌رمانگه‌كه ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی ده‌رمان ده‌بێت له هاورده و كواڵێتی و چاودێریی نرخ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی خراپ و ئێكسپایه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌شەوە، چاودێریی كه‌رتی خۆراك له هاورده‌کردن و فرۆشتن و كواڵێتیش ده‌كات."ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا : "له ڕووی كارگێرییه‌وه فه‌رمانگه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت."
هێدی كاكه‌یی




