چۆمان.. پەكەكە هاووڵاتییەكی رفاندووە و 20 گوندیشی داگیر كردوون

چۆمان-KDP.info- قایمقامی چۆمان رایگەیاند: "پەكەكە 20 گوندی لە سنووری ئێمە داگیر كردوون و ماوەی چەند رۆێكیشە هاووڵاتییەكی بە بێ هۆكار رفاندووە، كە كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە، بۆیە هیوادارین ئەو هاووڵاتییە ئازاد بكەن و چیتر رەفتاری لەو جۆرە بەرامبەر خەڵك دووبارە نەكەنەوە".
ئەحمەد قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە بەردەوام كێشەمان بۆ دروست دەكات و بووەتە هۆی ئەوەی توركیاش هەمیشە ناوچەكانمان تۆپباران بكات، هەروەها 20 گوندیان داگیر كردوون و بەردەوام تەعەدا لە خەڵك دەكەن و ماوەی زیاتر لە 10 رۆژیشە هاووڵاتییەكیان رفاندووە، كە كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان و دەیانەوێت بۆ مەرامی سیاسی بەكاری بێنن و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە".
قایمقای قەزای چۆمان گوتیشی: "هیوادارین پەكەكە بە زووترین كات دەستبەرداری ئەو كارانەیان بن و ئەو هاووڵاتییەش كە هیچ تاوانێكی نەكردووە، ئازاد بكرێت و چیتر نەبنە هۆی ئەوەی زیان بەو ناوچانە بگەیەنن و توركیاش بۆردوومانیان بكات، چونكە رێگە نادەن خزمەتگوزاریش بۆ ئەو ناوچانە دابین بكەین".
بڵند ئیبراهیم




