٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی: پێنج سایلۆی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان ساڵانە دەتوانین زیاتر لە 540 هەزار تۆن دانەوێڵە هەڵبگرین و خواستمان هەیە بیگەیەنین بۆ یەك ملیۆن تۆن. دەشڵێ، بڕیارە پێنج سایلۆی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن.

فەتحی مەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، بڕیارە 5سایلۆی دیكە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی دروست بكرێن، كە هەر سایلۆیەك 40هەزار تۆن دانەوێڵە دەگرێت، چونكە بەرهەمی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان زۆرە و شوێنمان كەمە، بۆیە ئەو سایلۆیانە دروست دەكرێن بۆ ئەوەی ئەو كێشەیەمان نەمێنێت".

مەجید گوتیشی: "ئێمە بەشێكین لە ئاسایشی خۆراك و دەمانەوێت بەشداری بكەین لەو بوارەدا، لە ئێستاشدا لە هەرێمی كوردستان شەش سایلۆ هەن و 540 هەزار تۆن دانەویڵە لەخۆ دەگرن، بەڵام خواستمان هەیە بیگەیەنینە یەك ملیۆن تۆن، ئەوكات كێشەی دانەوێڵە‌مان نامێنێت، كە خواستی یەكەمی هاووڵاتیانە، بۆیە ئەگەر هەر گرفتێكیش رووبدات، ئەو كات دەتوانین چەند ساڵێك بەو دانەوێڵەیە خۆمان راگرین و ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە".

 

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار