٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە هەڵدەگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو گراننەبوونی نرخ و هاوسەنگیی بازاڕ، باج  لەسەر چەند جۆرە سەوزە و میوەیەك هەڵدەگرێت.

حوسێن حەمەكەریم، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە رۆژی یەكی مانگی 11ـوە، وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە) هەڵدەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ گوتیشی، ئەم بڕیارە كاری پێ دەكرێت تا دووبارە ئەم بەرهەمانە وەرزی پێگەیشتنیان دێت لە هەرێمی كوردستان، كە بێگومان بریارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پڕكردنەوەی پێویستیی بازاڕ و گراننەبوونی نرخی ئەم كاڵایانەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار