٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕ KDPرێنمایی نوێ بۆ دروستكردنی مزگەوت بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پێداچوونەوەی بە شێوازی دروستكردنی مزگەوت لە ھەرێمی كوردستان كردووە و گوتەبێژی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو كەسەی دەیەوێ مزگەوت دروست بكات، لە شوێنی پێویست بێت و پارەی لە بانكدا ھەبێت بۆ دروستكردنی مزگەوت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ژمارەیەك رێنمایی بۆ دروستكردنی مزگەوت لە ھەرێمی كوردستان دەركراون و بەپێی مەرجەكانی حكوومەت لەمەودوا رێگە بە كەسانی خێرخواز دەدرێت مزگەت دروست بكەن، كە مەبەست لە دانانی مەرج و دەركردنی رێنمایی ئەوەیە، زیاتر رێك بخرێتەوە و ئەو كێشانەی پێشتر ھەبوون چارە بكرێن".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: "پێویستە ئەو شوێنەی مزگەوتی لێ دروست دەكرێت لەسەر نەخشە شوێنی مزگەوت بێت و نابێت لە مزگەوتی دیكەوە نزیك بێت و بەپێی پێویستیی ئەو شوێنە دەبێت، چونكە ناكرێت مزگەوت لە نزیك مزگەوتی دیكەوە دروست بكرێت".

ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەر كەسێك بیەوێ مزگەوت دروست بكات، پێویستە پارەی كاشی لە بانكدا ھەبێت و دوای پەسەندكردنی داواكارییەكەی لەلایەن لیژنەیەكەوە سەردانی شوێنی دروستكردنی مزگەوت دەكرێت و ئەگەر بەپێی رێنماییەكان گونجاو بێت، مۆڵەتی دروستكردنی پێ دەدرێت".

 

قائید میرۆ

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار