مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە سەربەست دێوالی دۆسكی دەكات

هەڤاڵی بەڕێز سەربەست دێوالی دۆسكی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (گوهدار دێوالی دۆسكی) برای بەڕێزتانمان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادەكەتان و كەسوكار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




