سەرۆک بارزانی: هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەممەد درێخی ناکەین

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2019، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەممەد، باوکی ئەو منداڵەی رۆژئاوای کوردستان کرد کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە رۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.
سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەممەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، راشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەممەد درێخی ناکەن.




