سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتنی رۆژى چوارشه‌ممه بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات

هەولێر-KDP.info- لە نووسراوێکدا کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره ٥ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.
هەر لە نووسراوە فەرمیەکەی سەرۆکی پەرلەماندا، هاتووە، کە دانیشتنەکەیان له كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٣ی١٠ی٢٠١٩ دەبێ، ئەویش بە پشت بەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریانداوە بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بۆ خولی دانیشتنی ژمارە ٥ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سَییه‌م) له مادده‌ى ١٨ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره ٥ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٢٣ی١٠ی٢٠١٩، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان




