٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: دواكەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە لە حكوومەتەوە بۆ پەرلەمان، ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆكارەكانی دواكەوتنی نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 لە حكوومەتەوە بۆ پەرلەمان، ئاشكرا دەكات.

د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق، كە بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن و وەزیرەكانی (نەوت، كار، پیشەسازی و پلاندانان) پێكهاتووە، كاری ورد لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەكەن، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پێش 18/ 11 ڕەشنووسی پڕۆژەیاساكە بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت".

سەبری ئاماژەشی دا، ساڵانی ڕابردوو لە ناوەڕاستی مانگی 10 پڕۆژەیاساكە دەهاتە پەرلەمان، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی خۆپێشاندانەوە ئەم پڕۆسەیە دواكەوت، كە بێگومان كار دەكاتە سەر دواكەوتنی پەسەندكردن و جێبەجێكردنیشی، ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی لە پڕۆژەیاساكەدا جێگای داواكاریی خۆپێشاندەرەكان بكرێتەوە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوەشی خستە ڕوو، دواكەوتنی شاندی هەرێم بۆ لای حكوومەتی عێراق، هۆكارێكی دیكەیە كە دیسان بە هۆی خۆپێشاندانەكانەوە بووە.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار