پەرلەمان: كوشتنی ئامانج و لانه و كوڕەكەیان بۆ رای گشتی ئاشكرا دهكهین

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوژرانی دوو رۆژنامەنووسەكە و كوڕەكەیان، لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، پەرلەمان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێك هێناوە بۆ بەدواداچوون لە كەیسی كوژرانی دوو رۆژنامەنووسەكە و كوڕەكەیان و ئەمڕۆ لیژنەكە دەستبەكار دەبێت.
زانا مەلا خالید، یۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لیژنەیەكی تایبەت، كە لە پێنج ئەندام پەرلەمانی كوردستان پێك هاتووە، بەدواداچوون بۆ كوژرانی دوو رۆژنامەنووسەكە و كوڕەكەیان لەشاری سلێمانی دەكەن و ئەمڕۆش لیژنەكە دەستبەكار دەبێت.
مەلا خالید گوتیشی، مەبەستی پێكهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ ئەوەیە راستییەكان سەبارەت بە كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسانە بۆ رای گشتی ئاشكرا بێت.
ناوبراو دەشڵێ، دوای دەستبەكاربوون، سەردانی سلێمانی دەكەن و دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەن.
بڵند ئیبراهیم




