مەحموود محەمەد پێشوازی لە ئه‌ڤین ئینجیر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا و قادر كهسیرگه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوید کرد

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ٢٠ی١٠ی٢٠١٩، ھەڤاڵ مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاماده‌بوونى ھەڤاڵ عەلی حوسێن ئه‌ندامى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مه‌كته‌بى پهیوهندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتیمان، پێشوازیكرد له بەڕێزان ئه‌ڤین ئینجیر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا و قادر كهسیرگه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سوید.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز مەحموود محەمەد، کاریگەری و رۆڵی کوردانی دیاسپۆرای بەگرینگ وەسفکرد و بەپێویستیشی زانی بەتایبەت لەم بارودۆخەدا، لەسه‌ر ئاستى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ زیاتر پشتیوانیكردنی گه‌لى كورد له ڕۆژئاوا و پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیى بۆ ئاوارە و لێقەوماوان. ھەروەھا پەرۆشی پارتیمان و جەنابی سەرۆک بارزانی نیشاندا لەو رەوشە نا ھەموارەی خوشک و برایانمان لە کوردستانی سووریا تێیکەوتوون و ھیوای خواست کە لەزوترین کاتدا کۆتایی بەو خوێن رشتن و نارەحەتیانە بھێنرێت و گەلانی ناوچەکە بە ھێمنی و ئارامی بژین. لەم سۆنگەیەوە سوپاسی هه‌ڵوێستى گه‌ل و په‌رله‌مان و حکومەتی سویدى كرد کە پشتیوانى گه‌لى كوردستانن.
لاى خۆیانه‌وه وهفدى میوان، وێڕای ستایشکردنی رۆڵی سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا، په‌رۆشى خۆشیان نیشاندا بۆ یەک ھەڵوێستی سەرجەم حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە روبەڕوبوونەوەی تەحەدیاتەکان، ھاوکات رۆڵى پارتی دیموکراتی کوردستانیان به‌گرنگ زانى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌کانی و ئەو پێگە و خەباتە مێژووییەی کە ھەیەتی.
هه‌روه‌ھا راشیانگەیاند حكومه‌تى سوید بڕیاریداوە به‌بڕى (١٠)ملیۆن دۆلار ھاوکاری مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره‌كانى رۆژئاواى كوردستان بکات. ئاماژەشیان بەوەدا کە له سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان خستۆتەگەڕ بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لى كوردستان.
لەکۆتایی دیدارەکەدا ھەردوولا بەردەوامی و بەھێزی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی سوید_یان بە پێویست و گرینگ زانی.




