"پلانه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی كار له بازاڕدا زیاد ده‌كات"

سلێمانی-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، بناغه‌ی كوردستانێكی به‌هێزیان داناوه و ئێستا 420 ملیۆن دیناریان بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی وەکو ڕێگاوبان و سایلۆ و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی تر ته‌رخان كردووە. سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستانیس ده‌ڵێ، پلانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ژێرخانی ئابووری ده‌ستی كار له بازاڕدا زیاد ده‌كەن.
نه‌وزاد شێخ كامل، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و پلانه ئابوورییه‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پاشان دانانی پلان بۆ چۆنییه‌تیی سه‌رفكردنی بۆ سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕ جووڵه‌ی تێ بكه‌وێت و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان بڕه‌خسێندرێت، ئەوەش داهاتی تاك به‌ره‌و باشبوون ده‌بات".
"دابینكردنی 420 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه و جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌ك سایلۆ و ڕێگاوبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و چه‌ندان پرۆژه‌ی تر، هه‌نگاونانه بۆ بۆوژانه‌وه و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز، پێویسته له ئاینده بڕه‌پاره‌ی باشتر بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ته‌رخان بكرێت و، گرنگی به بازرگانی و گه‌شتوگوزار بدرێت و لێره‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی." نه‌وزاد شێخ كامل وای گوت.
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان زیاتر ده‌ڵێ: "هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز له 100 ڕۆژی حوكمڕانی، هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی پته‌وی ئابووری، ئه‌و پارانه‌ش ده‌كه‌وێته بازاڕ، هه‌موو هاوڵاتییان هه‌ریه‌كه و به ڕێژه‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بێت، له كاتی خستنه بازاڕی پاره له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌به‌رهێنه‌كانیش ئه‌و كارانه‌ی ته‌واویان نه‌كردووه، ته‌واوی ده‌كه‌ن، پاره‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕ، هێمنی و ئاسایش باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵات‌دا".
نه‌وزاد شێخ كامل ڕوونی كرده‌وه: "پلانی حكوومه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له‌یه‌ك شوێنیشه‌وه بڕیار له خه‌رجكردنی ده‌درێت، كاتێك حكوومه‌ت داهاتی ته‌واوی له‌به‌رده‌سدا بوو ئه‌وكات ده‌توانێت به‌پێی ئه‌وداهاته‌ی هه‌یه‌تی، داوای پڕۆژه له وه‌زاره‌ته‌كانی بكات و پاره‌یان بۆ دابین بكات".
عه‌زیز هه‌ورامی




