ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فەڕه‌نسا دەڵێ، ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانیكردنی به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه، تێیدا باس له گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، کە تێیدا چه‌ندین پرس گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌وانه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ڕه‌نسا".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا گوتیشی: "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كه بۆ ئه‌و كێشه‌ی رۆژئاوای كوردستان له سووریا و، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، چونكه فه‌ڕه‌نسا دژی ئه‌و كاره‌یه جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
بڵند ئیبراهیم




