٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی، داوا دەکەین بكوژانی هەردوو رۆژنامەنووس ئاشكرابكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەدی هاوسەری دەکات، هاوکات رووداوەکەش بە کارێکی ترسنۆکانە و بێ ویژدانانە ناوزەد دەکات.

فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان هاوخەمی خۆیان رادەگەیەنن، کە بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی  رۆژی چوارشه‌ممه‌ هەواڵی كوژرانی رۆژنامەڤان ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی داخدار و دڵتەنگی كردوون، ئەو رووداوەش لە دیدی ئەوانەوە كارێكی ترسنۆكانە و بێ ویژدانانە بووە.

ده‌شڵێن، وەك فراكسیۆنی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەكان دەکەن، کە بکەرانی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئاشكرابكرێن و دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.

له‌ كۆتایدا فراكسیۆنى پارتى راشیده‌گەیەنێت، كه‌  لە چوارچێوەی كاری یاسایی پەرلەمانی، هەموو بە دواداچونێكی پێویست ئەنجامدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار