كۆبوونهوهی سهرۆكی ههرێم و لایهنهكان بۆ خەڵكی كوردستان جێگای بایەخ دەبێت

هەولێر-KDP.info- دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
دڵشاد شەهاب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر داوای فەرمیی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پەرلەمانی كوردستانی كراوە، كە بریتین لە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و سەرجەم پێكهاتەكان، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك بكرێت".
شەهاب گوتیشی: "كۆبوونەوەكە بە مەبەستی تاووتوێكردنی ئەو پرسە گرنگانەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە هەن و، هەروەها پەیوەندییەكانی ئێمە لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی و وڵاتانی دراوسێمان و پەیوەندییە ناوخۆییەكانە، بۆ ئەوەی بتوانین هەموومان بەیەكەوە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆمان بكەین و بیروبۆچوونی خۆمان لەگەڵ یەكتری بگۆڕینەوە".
ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "بانگهێشتی تێكڕای لایەنەكان كراوە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە و، خۆشبەختانە بانگهێشتەكە لەلایەن سەرجەم لایەنەكان وەرگیراوە و سەرجەمیشیان ئامادە دەبن و، چاوەڕێ دەكەین كۆبوونەوەیەكی گرنگ و باش بێت و دڵنیاین بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستانیش جێگای بایەخ و سەرنج دەبێت".
نەشوان بەرزنجی




