٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەكێتی بڕیاری یەكلیستییان دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سبەی لە شاری هەولێر سەندیكای پارێزەرانی كوردستان شەشەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت، سەرۆكی لقی هەولێریش رایدەگەیەنێت، پارتی و یەكێتی بڕیاریان دا بە یەك لیست بەشداری لە كۆنفرانسەكانی سەندیكاكەدا بكەن.

ئەیاد كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و هەستیاریی دۆخی سیاسیی كوردستان، هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕیاریان دا بە یەك لیست بەشداری لە كۆنفرانسەكانی شەشەمین كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستاندا بكەن، لیستەكەشیان بە ناوی (لیستی برایەتیی پارێزەران)ـە".

كاكەیی گوتیشی، سبەی لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەددین پرۆسەی دەنگدان بۆ پاڵێوراوانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێدەكات، كە لە كاتژمێر 9ی بەیانییەوە درێژەی دەبێت تاوەكو 5ی ئێوارە.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار