٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە سەردەشت محەمەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز سەردەشت محەمەد عەبدولكەریم

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ئەیلوولی مەزن (محەمەد عەبدولكەریم)ـی باوكی بەڕێزتان و باوكی هەردوو شەهید (ساڵح و سالار)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

بارەگای بارزانی

16ـی10ـی2019

هەواڵی پەیوەندیدار